Heman Hussein Yaseen
16 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر رایگەیاند کە شەوی رابردوو، بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ لەنێوان وێستگەی مارعۆدا و خەزانی دەواجین شکاوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ھۆکاری شکانی بۆڕییەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام داوای لە ھاووڵاتییان کردووە دەست بە ئاوەوە بگرن تا چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکەن.
بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ، کەوتووەتە باکووری شاری ھەولێر و نزیکەی سەدا ٤٠ی ئاوی گەڕەکەکانی باکوور و رۆژئاوای ھەولێر دابین دەکات.
تا ئێستا نزیکەی ٢٠ جار ئەم بۆڕییە شکاوە و لەکاتی شکانی بۆڕییەکەش گەڕەکەکانی باکوور و رۆژئاوای ھەولێر بێ ئاو دەبن.