Heman Hussein Yaseen
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر سەرجەم شوفێر و ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەریەککەوتنی ھاووڵاتییان لە میانی سەردانیکردنی بەشەکانی ھاتوچۆی ھەولێر بڕیاردراوە کە تەنھا سەردانیکردن لەڕێگای ئۆنلاین بێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر روونی کردووەتەوە کە وەرگرتنی نۆرە تەنھا لەڕێگای سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە نۆرە وەربگرن:
https://www.hawlertp.com/ahtp/