Abdullah Abdulmanaf Shukur
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
کۆنسوڵی تورکیا لە شاری ھەولێر، ھاکان کاراچای سەردانی قەڵای ھەولێری کرد و پاشانیش کاسبکارانی نێو بازاڕی قەیسەری بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ کۆنسوڵی تورکیا لە شاری ھەولێر، ھاکان کاراچای بە یاوەریی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف گەشتێکی بە نێو قەڵای ھەولێردا ئەنجامدا و دواتریش سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد.
هاكان کاراچای گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکارانی نێو بازاڕەکە کرد و پاشانیش کەبابخانەی نەجار و چایخانەی مام خەلیلی بە ناوبانگی شارەكهی بەسەرکردەوە.