Heman Hussein Yaseen
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
ههولێر - AA
کۆنسولی گشتی ھۆڵەندا لە ههولێر لە تویتێکدا ئیدانەی ھێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر ھەولێر دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات کە بەھۆی ھێرشەکەوە ژمارەیەک سڤیل و سەرباز بریندار بوون کە لەنێویاندا ژمارەیەک ئەندامانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ھەن.
لە تویتەکەی کۆنسولی گشتیی ھۆڵەندا لە ھەولێر ھاتووە ''ھێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری ھەولێر ئیدانە دەکەین کە تیایدا بەڵێندەرێکی سڤیل گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک سڤیلی دیکە و سەرباز بریندار بوون کە لەنێویاندا ژمارەیەک ئەندامانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ھەن''.
کۆنسولی گشتیی ھۆڵەندا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کردووە.
شەوی رابردوو چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری ھەولێر و دەورووبەری کران و بەگوتەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان له هێرشەکەدا، سێ کەس برینداربوون و بەگوتەی ھێزی ھاوپەیمانانیش، پێنج کەس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بەھۆی ھێرشەوە برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لهبارهی هێرشهكهوه و توانراوه ئهو ئۆتۆمبێله بدۆزرێتهوه كه مووشهكهكان لەسەرییەوە ئاراستهی ههولێر كران.