Zana Natık Kerem
05 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2026
دەزگای دژەتیرۆری عێراق کوژرانی ئەفسەرێکی خۆی لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە شەڕو پێکدادان لەنێوان ھێزەکانیان و تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک، ڕوویداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، شەڕ و پێکدادانەکە لەو کاتەدا ڕوویداوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک، ئەنجام دەدا.
لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەکە، ئەفسەرێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە پلەی مولازمی یەک کوژراوە.