Haydar Karaalp,123
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ تاوتوێی ره‌وشی داعشه عێراقییه‌كانی سووریا-یان كردبێت.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح و مایک پۆمپیۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و گرنگی هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاسایش له عێراق دوان.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا تاوتوێی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یان كردووه کە به ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی له باكووری سووریا له لایه‌ن سوپای توركیاوه دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ئه‌نجام ده‌درێت.
- ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشه عێراقییه‌كانیان كردبێت له سووریاوه
لهلایەكی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی بڵاویانكرده‌وه كه به‌رهه‌م ساڵح و مایك پۆمپیۆ تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی ئه‌و ١٣ هه‌زار ئه‌ندامانه‌ی داعشیان كردووه كه له سووریا‌ن بۆ عێراق.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه قبوڵ ناكات ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
- كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌در
لاپه‌ڕه‌یه‌كی فه‌یسبوك كه ده‌گوترێت هی رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌دره له‌مباره‌یه‌وه نووسیوویه‌تی "هیوادارین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراو (به‌رهه‌م ساڵح) ١٣ هه‌زار قبوڵ نه‌كات".
ئه‌و كاردانه‌وه‌ی سه‌در-یش ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌هێزتر كرد كه ده‌گوترێت له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و مایک پۆمپیۆدا باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داعشه عێراقییه‌كان كراوه له سووریاوه.