Ali Makram Ghareeb
21 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2026
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی محەمەد سەمعان ئاغا کە ئەمڕۆ وەک پارێزگاری کەرکووک دەستبەکار بوو ڕایگەیاند، کە ئەوان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوە و پەرەپێدان و زیندووکردنەوەی کەرکووک دەستبەکار دەبن".
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد سەمعان ئاغا ڕایگەیاند، شانازی ئەوەیان پێ بەخشراوە کە دوای ١٠٠ ساڵ دەسەڵاتی کەرکووک بگرنە دەست کە بۆ ئەم مەبەستە خەباتیان کردووە.
سەمعان ئاغا وێڕای ئاماژەدان بە ئەو ژان و ئازارانەی کە تا ئەمڕۆ چێشتوویانە، باسی لەوە کرد هەتا گەیشتن بەو قۆناغە کرد و گوتی: "گرنگترین ئامانجی ئێمە خزمەتکردن بە هەموو خەڵکی کەرکووکە.
پارێزگاری کەرکوک باسی لەوەش کرد کە سەرەڕای ئەوەی کە کەرکووک یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی جیهان لە یەدەگی نەوتێکی بەرچاوی هەیە، بەڵام لە زۆر بواردا لەوانەش ژێرخان و پەرەپێدانی شارسازییەکەی، پێویستی بە خزمەتی زیاتر هەیە.
گوتیشی، "دەسەڵاتی خۆمان نەک تەنیا بۆ تورکمانەکان بەڵکو بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی کەرکووک دەخەینە گەڕ لەوانەش، عەرەبەکان، کوردەکان و سریانییەکان".
محەمەد سەمعان ئاغا باسی لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کرد و بە دیدارێکی ئەرێنی باسی لێ کرد و گوتی، سەرۆکوەزیران سوودانی ڕایگەیاندووە کە متمانەی بە حکوومەتی نوێی کەرکووک هەیە و بەڵێنی دا کە لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە پشتیوانی لە کەرکووک بکات و چاوەڕانی نیشان دا کە کەرکووک بە کارگێڕی تورکمانەکان، ببێتە شارێکی نموونەیی.
ڕۆژی ١٦ی نیسان سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی محەمەد سەمعان ئاغا لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگاکە وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا.