پارێزگاری دهۆک: "كار لەسەر ئەوە دەكەین سیستەمی هەڵبژاردن لە عێراق بگۆردرێت"
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە کاتی دەنگدانید رایگەیاند: " لەم خوولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كار لەسەر ئەوە دەكەین سیستەمی هەڵبژاردن لە عێراق بگۆردرێت".
Dahuk
دھۆک - AA
دەرگای بنکەکانی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕووی ھاووڵاتییاندا کرایەوە و لە دەنگدانی گشتی دا، ٧٢٢ ھەزار و ٨٥٣ ھاووڵاتی لە پارێزگای دھۆک مافی دەنگدانیان ھەیە.
پارێزگاری دھۆک لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی دەنگی دا، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا، داوای لە ھاونیشتمانییان کرد بەشدارییەکی فراوان لە پرۆسەکەدا بکەن و گوتی: "وەکو ھەر تاکێکی کورد، بەشداریکردن لە دەنگدان ھەم ئەرکە و ھەمیش مافە، سەرۆک بارزانیش لە دھۆک دووپاتی کردووە کە دەبێت سیستەمێ ھەڵبژاردن لە عێراق بگۆردرێت، بۆ ئەوەی ھەر لایەنێک سەنگی خۆی بزانێت، بەشدارییەکی کارای خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئەو چەندەمان بۆ نیشان دەدات، بەھای کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگاکانی ھەرێم چەندە و لە پارێزگاکانی تری عێراق چەندە، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە سیستەمی ھەڵبژاردن بکرێت و بە دادپەروەرانە کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دابەش بکرێن، لەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکەین سیستەمی ھەڵبژاردن لە عێراق بگۆردرێت، بەداخەوە سەرژمێری گشتییش لە عێراق کرا، ئەنجامەکان تاوەکو ئێستا دیارینەکراون کە ببێتە بنەما بۆ دابەشکردنی کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەنھا پشت بە پسۆلەک خۆڕاک بەستراوە، ئەو پسۆلە زۆر وورد نییە".
لە پارێزگای دھۆک، ٥٩ کاندید کێبڕکێ لەسەر ١١ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، ٢٠ کەس لەو کاندیدانە ئافرەتن و ٣٩ کەسیشیان پیاون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
