Rawan Subhi Obaiullah
20 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2025
دھۆک - AA
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ئاکرێ ئەم شەو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ، ٨٨ ھەزار گەشتیار روویان لەو شارۆچکەیە کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و ھەرێم، کەڕنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوەچوو.
قەزای ئاکرێ لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆکەوە بە پایتەختی نەورۆز ناسێنرا و ساڵانەش لەسەر قەڵای شارۆچکەکە کەرنەڤاڵی ئاگری نەورۆز ئەنجام دەدرێت.
ساڵانە ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ دەکرێتەوە کە دیمەنێکی جوانی نەورۆز بەو شارە ئاکرێ و ھەرێم بە گشتی دەبەخشێت، بەتایبەتی لە رۆژانی نەورۆزدا لەبەر ئەم دیمەنە جوانەی ئاگری سەر قەڵای ئاکرێ، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی عیراق و ھەرێم و بیانیش سەردانی ئاکرێ دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن.