Muhammed Ali Kamal
25 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2020
سلێمانی- AA
بەشێکى دیکە له قوتابیان و خوێندکارانی هه‌رێم كه ژماره‌یان ١٣٣ كه‌سه و کە لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، ئەمڕۆ ١٣٣ قوتابى و خوێندكاری دیکە کە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە هەرێمى کوردستان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه پرۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدڕاڵ بەڕێوە دەچێت.
ئه‌و ١٣٣ قوتابی و خوێندكاره‌ی كه ئه‌مڕۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌شی دووه‌می قوتابی و خوێندکاران بوو كه له ئه‌رمینیاوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و لەگەڵ گەیشتنەوەیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، له‌چوارچێوه‌ی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا، بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.