Sarmand Hameed
25 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد سەردانی بازاڕی شاری هەولێری کرد و چەند شوێنکارێکی لەنێو بازاڕەکەدا بەسەر کردەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پارێزگای هەولێرهوه بڵاو کراوەتەوە، رێبەر ئەحمەد و پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، بەیاوەرى بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، عەمید دلێر نەجاڕ سەردانى بازاڕی شاری هەولێریان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە مەبەستی سەردانەکە لەنزیکەوە ئاگاداربوون بووە لە رەوشی بازاڕ و کار و کەسابەتی کاسبکار و دوکانداران.
ئەوەش خراوتەڕوو کە رێبەر ئەحمەد و یاوەرانی سەردانى چەند بەشێکی بازاڕەکە و قاوەخانەی کولتووریی مەچکۆیان کردووە.