عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ١٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

- ١٣ تووشبووی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 01.04.2020 - نوێکردنەوە : 02.04.2020
هەرێمی کوردستان.. ١٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

Arbil

هەولێر/ سلێمانی - AA

١٣ تووشبووی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەوە.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی رایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوویەوە و دەگەرێتەوە ماڵەوە.

سەباح هەورامی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیوویەتی: "حاڵەتێکی دیکەی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوویەوە و دەگەرێتەوە ماڵەوە".

بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی راشیگەیاندبووە، کۆی گشتی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە، گەیشتە ٥١ کەس.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی سێ تووشبوونی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە سێ نەخۆشی دیکە لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆی گشتی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا لە شاری هەولێر چاکبوونەتەوە، گەیشتە ١٠ کەس.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ١٦٢ تووشبووە کە لەنێویاندا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و ٦١ نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانەی دیکە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکییدان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگه‌یاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە و سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın