11 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2020
به‌غدا – AA
له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له شاری به‌غدا كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه و ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای حكوومه‌تی عێراق له‌و ناوچه‌یه‌ن.
تۆڕی میدیایی ئه‌منی سه‌ربه حكوومه‌تی عێراق بڵاوی كرده‌وه له ناوچه‌ی شەعب باكووری به‌غداوه، به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام زانیاریی نه‌دراوه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن كێوه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن، بووه‌ته جێی سه‌رنج.