Zana Natık Kerem
21 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2026
سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایانگەیاند کە پێویستە پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو.
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھیشام ڕوکابی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ سێشەممە، نوری مالیکی پێشوازی کردووە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی".
ھیشام ڕوکابی ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتە لەسەر گرنگی پەلەکردن لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو.
ئەمەیش لەکاتێکدایە، شەوی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی شکستیان ھێنا لە بەربژێرکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ئەو پرسەیان بۆ ڕۆژانی داھاتوو دواخست.