Sarmand Hameed
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
هەولێر - AA
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای كۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی لە فەڵەستین كرد.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: "دوای ئەوەی خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەكانی ئیسرائیل لە دژی سیاسەت و سەركردەكانی ئیسرائیل ئەنجامدرا، شەرخوازییەكانی نهتانیاهو زیادی كرد و وایكرد یاری بە هەستیارییەكان بكات، لەئەنجامیشدا توندوتیژی لە قودسی پیرۆز و ئەقسا زیادی كرد".
سەدر جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە سنوورێک بۆ زنجیرە دەستدرێژییە تیرۆرستییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پیرۆزییە ئاینییەكانی فەڵەستین دابنرێت.
موقتەدا سەدر هەروەها نووسیویەتی: "یەكەم چارەسەر ئەوەیە كە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەپەلە باڵیۆزخانەكانی ئیسرائیل لەو وڵاتانەدا دابخەن كە باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی تێدایە، ئەگەر ئەمە سەركەوتوو نەبێت، ئەوا پێویستە هەڵوێستێكی جددیی دیكە هەبێت".