Zana Natık Kerem
08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2020
كەركووك ــ AA
ئەفسەرێك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە لە ئاكامی پەلامارێكی چەكدارانی داعش-دا لە باشووری پارێزگای كەركووك، ئەفسەرێك و دوو پۆلیسی فیدرال كوژراون.
ئەو ئەفسەرە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "درەنگانی شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش بۆسەیەكیان لە باشووری كەركووك دانابوو كە لەمیانیدا، ئەفسەرێك و دوو پۆلیسی فیدرالیان كوشتووە".
راشیگەیاند كە هەر دوای پەلامارەكە، هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارە لە ناوچەكەدا، ئەنجامداوە.
ئەو پەلامارە دوای ئەوە ئەنجامدرا كە دوێنێ سێشەممە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی سوپای عێراقدا لە سنووری پارێزگای دیالە، چوار چەكداری داعش كوژران.