Heman Hussein Yaseen
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا رایگەیاند به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یەی كه راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی دایڕشتووە له پێكهێنانی كابینه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوونابێت.
فارس عیسا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی وەکو کەس، کەسێکی باشە، بەڵام وەکو ئەوەی کە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق راسپێردراوە، پێمان وایە ئەو کەسە نییە کە بتوانێت بەو بەرنامەی کە ھەیەتی تیایدا سەرکەوتووبێت''.
به پێی گوته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كورد له به‌غدا، تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌لاوی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام و ئه‌وه‌ش كاری عه‌لاوی بۆ وه‌رگرتنی متمانه‌ی كابینه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌سته‌م ده‌كات.
سەرۆکی نوێنەرایەتیحكوومهتی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، فارس عیسا له‌باره‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی كورد، به‌تایبه‌تی بابه‌تی بوودجه و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گوتی: ''راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بەرنامەی خۆی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگەیاند و دواتر لیژنەیەک دامەزرێنرا بۆ ئەوەی پێداچوونەوە به به‌رنامه‌كه‌دا بکات، ئەندامانی لیژنەکە رازی نەبوون باسی موازەنە و شایستە داراییەکانی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە بکەن و ئەوان پێیان وابوو کە ئەم بابەتە بۆ حکوومەتی داھاتووبێت، ئێمەش پێمان وایە ئەمە فێڵکردنە و بەم جۆرە رازی نەبووین''.
فارس عیسا گوتیشی: ''ئێمە پێمان وایە کە ئەم حکوومەته دەبێت بەھێز بێت بۆ ئەوەی لەم دۆخە دەربازی بێت، هەروەها پێمان وایە کە بەبێ تەوافق و شەراکەتی ھەموولایەنەکان، سەرکەوتوو نابێت''.
فارس عیسا له‌باره‌ی پلانی دووەمی كورد له ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردن له كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی-ی‌دا، گوتی: ''لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت شیعەکان دەبێت بڕیار بدەن و کەسێک دابنێن، ئه‌مه نەک ھەر ماڵی عێراقی تێکداوە، رەنگە کاریگەری لەسەر ناو ماڵی شیعەش ھەبێت، بۆیه ئێمه پێشنیاز ده‌كه‌ین كه‌سێك ده‌ست نیشان بكرێت كه ناو ماڵی عێراق یه‌كبخاته‌وه''.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی شیعه‌كان و سوننه‌كان له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی كورد له كابینه‌كه‌دا، گوتی: ''لەگەڵ لایەنە سوننەکان و زۆرینەی شیعەش لێکتێگەیشتنمان ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم وڵاتە بونیاد بنێین، بەم ئەقڵیەتەی ئێستا و ئەو میکانزمەی کە ئەو بەڕێزە دیاریکردووە، نە خزمەتی عێراق دەکات و نە خزمەتی شەراکەت دەکات و نە خزمەتی چارەسەری کێشەکانیش دەکات، ئەوانیش ھەمان بۆچوونیان ھەیە''.
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوایکردبوو وادەی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران کە ئەمڕۆ شەممە بوو بۆ سبەی یەکشەممە دوابخرێت.