Sarmand Hameed
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگری سەربازیی تیرۆریستێکیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردووە، پشت بە ستن بە زانیاری هەواڵگریی بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی و هەماهەنگیی لەگەڵ هەواڵگری فەوجی کۆماندۆی فەرماندەیی سێ و هێزێکی هەمان فەوج، تیرۆریستێکیان لە ناوچەی فرحاتییە سەربە ناحییەی ئیسحاقی لە قەزای بەلەد سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابووە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین (باکوور) و پارێزگای دیالە (رۆژھەڵات)ی عێراق، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.