سەرۆکایەتی کۆماری عێڕاق سەرکۆنەی ھێرشەکەی سەر ھێزی پێشمەرگە دەکات
Arbil
ھەولێر - AA
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەکی بالیستی کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای ھەولێر و بەھۆیەوە ٣٦ قوربانی لێکەوتەوە
سەرۆکایەتی کۆماری عێڕاق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "سەرۆکایەتی کۆمار بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو بۆردوومانە دەکات کە ھێزەکانی پێشمەرگەی لە سنووری ناوچەی سۆران (پارێزگای ھەولێر) کردە ئامانج و بووە ھۆی شەھیدبوونی ژمارەیەک تێکۆشەر و برینداربوونی چەندانی دیکە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرۆکایەتی کۆمار جەخت دەکاتەوە کە ھێزەکانی پێشمەرگە ھەمیشە کۆڵەکەیەکی سەرەکی بوون لە سیستەمی بەرگریی نیشتمانییدا و بەشدارییەکی کاریگەریان ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "لەکاتێکدا داوای پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و ڕەتکردنەوەی ھەموو جۆرە دەستدرێژییەک دەکەین کە ھێزە ئەمنییەکان دەکاتە ئامانج، جەختیش دەکەینەوە سەر گرنگیی بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھەموو ھێزە نیشتمانییەکان، بەو شێوەیەی کە ئاسایشی وڵات بپارێزێت و خوێنی ڕۆڵەکانی بپارێزێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
