Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند كە میدیای سەربەخۆ بۆ پتەوتركردنی دیموكراتی لە وڵاتدا پێویستە.
نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی بەغدا پێشوازی کردووە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراق، جەعفەر ونان و شاندی یاوەری.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە دیدارەكەدا، سەركۆماری عێراق پێویستی بەهێزكردنی كاری میدیای ئازاد و پیشەییانەی دووپاتكردووەتەوە بەو پێیەی ئامرازێكی بنەڕەتییە لە پتەوكردنی كاروانی دیموكراتی لە وڵاتدا، هەروەها گەیاندنی زانیاری ورد كە دوور بێت لە كاریگەرییە لاوەكییەكان بە رای گشتیی و جەختیشی كردووەتەوە لەسەر گرنگی دووركەوتنەوەی تۆڕی میدیایی عێراق لە كاریگەری سیاسیی و حزبیی تاكو زامنی سەربەخۆیەكەی بكات.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، شاندی تۆڕی میدیایی عێراق و وردەكاری سەبارەت بە بەڕێوەچونی كارەكانیان بۆ بەرهەم ئەحمەد ساڵح روونكردووەتەوە و لای خۆیەوە سەركۆماری عێراق پشتیوانی خۆی بۆ كار و هەنگاوەكانی تۆڕی میدیای عێراق دووپاتكردەوە لەوانە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە بۆ هێنانەدی دامەزاروەیەكی میدیایی سەربەخۆ بۆ دەوڵەت كە رەنگدانەوەی داواكارییەكانی گەل بێت لە گەیاندنی ئێش و ئازار و داواكارییەكانیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار.