Hemn Baban
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رۆمیۆ هه‌كاری رایده‌گه‌یه‌نێت پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه كه راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری كلد و ئاشوورییه‌كان هه‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان، رۆمیۆ هه‌كاری كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه و خاوه‌نی سێ كورسییه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی، به‌م نزیكانه سه‌ردانییان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنییان له كابینه‌كه‌ی.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌كاری بۆ ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "بریاره سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، سه‌ردانی ئێمه بکات وه‌كو پێكهاته‌كانی گه‌لی كلدان سریان ئاشووری و توركمان، به‌ڵام هێشتا كاته‌كه دیار نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ یان به‌یانی كاته‌كه به‌وردی و دیاریكراوی دەزانین كه‌ی ئه‌و سه‌ردانه ده‌كرێت، ئێمه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌یلوولی رابردوو وه‌ره‌قه‌یه‌كی داواكاری و ماف و داخوازییه‌كانی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوورییمان پێشكه‌ش به شاندی دانوستانكار و پێشكه‌ش به كاك مه‌سروریش کرد كه جه‌نابییان ئێستا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپێردراوه".
ناوبراو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: "ئێمه باسی دوو خاڵمان كردووه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه به‌شداریی ئه‌مجاره‌ی پێكهاته‌كان جیاوازبێت له‌هه‌موو جاره‌كانی دیكه له‌رووی جۆر و ژماره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی پێیان ده‌درێت، دووه‌م پێمان وایه ده‌بێت هه‌ردوو پێكهاته له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه نوێنه‌رییان هه‌بێت، توركمانه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نوێنه‌ریان هه‌یه، ئێمه‌ش جگه له وه‌زاره‌ت، داوای پۆستێكمان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، به نموونه پێشنیازی ئهوهمانكردووه كه راوێژكارێك بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری كلد و ئاشوورییه‌كان دابندرێت، هەروەها داوای وه‌زاره‌ت و پۆستی دیكه‌شمان كردووه".
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی ده‌كرێت به‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی رابردووه له پشكی خۆی له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌ری ده‌كه‌ون وه‌زاره‌تێك ده‌به‌خشێت به پێكهاته‌كان و باس له پێكهاته‌ی كریستیان ده‌كرێت، رۆمیۆ هه‌كاری به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ئێمه پێمان باش نییه ئه‌وه راست بێت، هیوادارم ئه‌و قسه‌یه راست بكرێته‌وه هه‌ر به‌رپرسێكی پارتی كردبێتی، بۆ خودی پارتی و ئێمه و بۆ پێكهاته‌كانیش جوان نییه کە بڵێن پۆستێك ده‌ده‌ن به پێكهاته‌كان، چونكه ئێمه باسمان له‌وه‌كردووه سه‌قفی به‌شدارییمان باشتر بێت و ئه‌وه‌ش به‌ماف و داخوزای خۆمان ده‌زانین و نامانه‌وێت وه‌كو خێركردن بێت، چونكه به‌و شێوه‌یه ده‌بێته خێر به‌سه‌رمانه‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شداری راسته‌قینه‌ی خۆمان بكه‌ین".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كه هاوكات سه‌رۆكی پارتی به‌یتولنه‌هرێنی دیموكراتییه كه باره‌گای سه‌ره‌كیی له‌شاری هەولێرە، به ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت كه ئه‌وان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنیان ناوێتەوە كه لە کابینەی پێشوودا لەلای ئەوان بووە، له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت: "ئێمه له كابینه‌ی نۆیه‌م پۆستێكی وهزارییمان ده‌بێت، واته وه‌زاره‌تێكمان به‌رده‌كه‌وێت و داوامانكردووه ئه‌و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاری بێت، به‌نموونه باسی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارمان كردووه".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا هه‌كاری باسی له‌وه‌شكرد كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنیان ناوێت كه پێشتر له‌لای پێكهاته‌ی كریستییان بووه.بڕیاره پاش سه‌ردانیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، حزبی سوشیالیست دیموكراتی كوردستان، مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ردانی پێكهاته‌كانی كریستیان و توركمان له هه‌ولێر بكات بۆ ئه‌وه‌ی سیڤیی ئه‌و كه‌سانه‌یان لێ وه‌ربگرێت كه بە پلەی وەزیر به‌شداری كابینه‌كه ده‌كه‌ن.