triska sherzad hamadamin
04 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2020
ئەنبار ــ AA
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هەواڵگیریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، عەمید رائید احمد فارس دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی داعشی لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگاكە راگەیاند.
رائید احمد فارس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزەكانیان هەڵمەتێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەك ناوچەی ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاند: "لە میانی هەڵمەتەكەدا، شەش تیرۆریست كە بەناو ویلایەتی عێراق كەرتی فەللوجە كاریان كردووە، دەستگیركراون".
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هەواڵگیریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای ئەنبار، عەمید رائید احمد فارس گوتیشی: "لەنێو دەستگیركراوەكاندا دوو سەركردەی داعش بەناوەكانی ئەبو سەید و ئەبو ئیسلام هەن".
ئاشكراشیكرد كە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، دەركەوتووە، دەستگیركراوەكان پلانیان دانابوو كردەی تیرۆریستی لە ناوچەكانی ئەنبار ئەنجام بدەن.