Rawan Subhi Obaiullah
16 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2026
پڕۆسەی گەڕان و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکانی لای ڕاستی مووسڵ چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کە تێیدا کار لەسەر یەکەم گۆڕ دەکرێت بۆ دەرهێنانی ڕووفاتی ئەو مەدەنییانەی بوونەتە قوربانی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆريستی داعش.
پڕۆسەکە بە بەشداری شاندێکی فەرمی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، پزیشکی دادوەری و ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەڕێوەچوو. ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە کە مێژووەکەیان بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، ڕووفاتی ژمارەیەک مەدەنییان تێدایە کە لە نێوانیاندا ژن و منداڵ هەن، ئەمەش وەک بەڵگەیەکی نوێ لەسەر تاوانە مرۆییەکانی ئەو سەردەمە لێکدەدرێتەوە.
لهم بارهیهوه پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل ئاماژهی بهوهدا کە هەموو پشتیوانییەکی لۆجیستی پێشکەش بە تیمەکان دەکەن بۆ خێراکردنی پڕۆسەی ناسینەوەی قوربانییەکان لە ڕێگەی پشکنینی پزیشکییەوە، هەروەها بڕیارە دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕێوڕەسمێکی فەرمی و شکۆدار بۆ بەخاکسپاردنی ڕووفاتەکان لە ناو شاری مووسڵ ڕێکبخرێت، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە قوربانییەکان و سووککردنی ئازاری خێزانەکانیان.