Rawan Subhi Obaiullah
16 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2026
تاڤگە "گویبە"، ئەو جوانییەی تەنها لە ساڵانی پڕ خێر و بەرەکەتدا سەری خۆی لە نێوان دوو چیای مەزنەوە دەردەخات، ئەمساڵ بە شکۆیەکی گەورەوە ڕژایە ناو دەشت و دۆڵەکانی ناوچەکە.
گویبە تەنها ئاو نییە، بەڵکو دیمەنی بارانبارینە بەسەر زەوییدا، کاتێک سەیری دەکەیت کە لە نێوان دوو زنجیرە چیا وەک پارچەیەک بەفر دێتە خوار، دیمەنێکی جوانی سرووشت بەناوچەکە دەبەخشێت.
ئەم تاڤگەیە هەموو ساڵێک بەم شێوەیە خۆی نانوێنێت بەڵکو تەنها کاتێک بەفر لەسەر لوتکەی چیاکان کەڵەکە دەبن، ئەوکاتە گویبە لە تابلۆیەک دەکات کە هیچ نیگارکێشێک ناتوانێت ئەم دیمەنە وەسف بکات، بەتایبەت ئەمساڵ کە ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکە گەیشتە ١٧٢٠ ملم.