Rawan Subhi Obaiullah
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2023
دهۆک - AA
سه‌رۆكى لقى دهۆكی يه‌كێتیی زاناياني ئايينى كوردستان، مه‌لا جيهاد حه‌سه‌ن بێسفكى ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشتر چه‌ندين سكاڵايان پێگه‌يشتووه سه‌باره‌ت ده‌نگى ئه‌و پێشنوێژانهى ته‌راويح ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ده‌نگيان ناخۆشه بۆيه ئه‌وان دواى ديراسهتكردنى بابه‌ته‌كه، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئه‌وقافى دهۆك كۆمه‌ڵێك پێشنێوێژى دهنگخۆشيان ده‌ستنيشان كرد بۆ سه‌نته‌رى شارى دهۆك.
مه‌لا جيهاد حه‌سه‌ن بێسفكى له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "هه‌ماهه‌نگيمان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه كرد كه به‌رده‌وام خولى تهجويد و له‌به‌ركردنى قورئان ده‌كه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێك ده‌نگى خۆشمان ده‌ستنيشانكرد و له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانى سه‌نته‌رى شارى دهۆكمان دابه‌ش كرد كه به درێژايى مانگى ره‌مه‌زان و بۆ نوێژى ته‌راويح به‌س ئه‌و دهنگخۆشانە پێشنوێژى ده‌كه‌ن و ئێستا زياتر له ٩٠ مزگه‌وت تهراويحی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت، لهبهرنامهشماندايه له سنوورى هه‌موو قه‌زاكانى پارێزگاى دهۆك جێبه‌جێی بكه‌ين، چونكه نوێژه‌كانى ته‌راويح له "راحه‌ت/ئاسوودەیی"ەوە هاتووه، ئێمه‌ش ده‌زانين له مانگى ره‌مه‌زاندا خه‌ڵكێكى زۆر ده‌چنه ته‌راويح بۆيه ئه‌و كه‌سه‌ى پێشنوێژى ته‌راويح ده‌كات پێويسته ده‌نگى خۆش بێت و له كاتى تهراويحدا هه‌ست به ئارامى، ئاسوودەیی و دڵخۆشى بكات و بێزار نه‌بێت، ته‌نها پێشنوێژى دوو مزگه‌وت به بڕياره‌كه رازى نه‌بوون و پاساوى ئه‌وه‌يان هێنایەوە كه چه‌ندين ساڵه ئه‌وان پێشنوێژى تهروايح ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌وڵى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بين تا ئه‌وانيش رازى بكه‌ين".
له سنوورى پارێزگاى دهۆك نزيكه‌ى هه‌زار و ٢٠٠ مه‌زگه‌وت هه‌یە له‌گه‌ڵ ٨٥٠ مامۆستاى گۆتاربێژ.
سه‌رۆكى لقى دهۆكى يه‌كێتیی زانايانى ئايینى كوردستان، مه‌لا جيهاد حه‌سه‌ن بێسفكى كه هاوكات ئه‌ندامى ليژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينى په‌رله‌مانى كوردستانه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى مزگه‌وته‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى كردووه و دهستخۆشيیان له‌و هه‌نگاوه‌ی کە له دهۆك نراوە كردووه و گوتی: "به نيازين بيكهينه پڕۆژهياسا و له‌ڕێى ليژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينى په‌رله‌مانى كوردستان ئاراسته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان کوردستانی بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته ده‌نگدانەوە و په‌سه‌ند بكرێت و وه‌زاره‌تى ئهوقافيش جێبه‌جێی بكات، چونكه چه‌ندين ساڵه قورئانخوێنهكانى هه‌رێمى كوردستان، گه‌شتوونه‌ته هاوشانى قورئانخوێنهكانى جيهان و به‌شدارى چه‌ندین فێستفاڵى نێوده‌وڵه‌تى قورئانخوێندنیان کردووە و ده‌نگيان زۆرخۆشه و پله‌ى يه‌كه‌م و دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ئاسيا به‌ده‌ست ده‌هێنن".
له هه‌رێمی كوردستان زياتر له پێنج هه‌زار مزگه‌وت هه‌یه کە ئەم ژمارەیە به‌رده‌وام له زيادبووندایە و ساڵانه به سه‌دان هاووڵاتی داواكاری دروستكردنی مزگه‌وت پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبارى ئایينى ده‌كه‌ن و مزگه‌وتى نوێ دروست ده‌كرێت.