06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
نێرده‌ی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یونامی)، داوای كرد لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكرێت كه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، په‌نایان بردۆته به‌ر توندوتیژی.
سه‌رۆكی یونامی، جانین هێننس-پلاسچێت له‌باره‌ی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق رایگه‌یاند "نیگه‌رانین به هۆی رووداوه‌كان. راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌و پێنج رۆژه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك قوربانی و بریندار هه‌ن. پێویسته ئه‌مه (توندوتیژی) رابگیرێت".
جانین هێننس-پلاسچێت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی لێپرسینه‌وه له‌وانه كردووه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا په‌نایان بردۆته به‌ر توندوتیژی.
به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق له یەکی ئه‌م مانگه‌وه بوونه‌ته گۆڕه‌پانی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه به هۆی "گه‌نده‌ڵی، بێكاریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی" ئه‌نجام ده‌درێن.