عێراق

خوێندکاران شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانی-یان بەڕووی هاتوچۆدا داخست

خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی، خۆپیشاندانێکیان رێکخست و لە میانیدا داوای گێرانەوەی دەرماڵەکانیان کرد.

Rewa Mahmood Hasan  | 21.11.2021 - نوێکردنەوە : 21.11.2021
خوێندکاران شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانی-یان بەڕووی هاتوچۆدا داخست

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی، خۆپیشاندانێکیان رێکخست و لە میانیدا داوای گێرانەوەی دەرماڵەکانیان کرد.

ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و دواتر شەقامی سەرەکی مەلیک مەحمودیان بەڕووی هاتوچۆدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و ٣٠ خولەک داخست.

خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی لە بەشی پەرستاری، سندوس رەحمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەبارەت بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکەیان گوتی: "ئێمە وەک خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی بەناوی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە، هاتووینەتە سەرشەقام بۆ داواکردنی مافێکی سەرەتایی خۆمان کە پێدانی دەرماڵەکانمانە و بۆ ماوەی چەند ساڵێکە بە ناڕەوا لێمان بڕاوە، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر داواکردنی مافەکانمان تا ئەو کاتەی حکوومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا دێنە سەرهێڵ بۆ دابینکردنی داواکانمان لە پێدانی دەرماڵەکانمان".

ماوەی چەند ساڵێکە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەهۆی قەیرانی دارایییەوە بڕاوە و ئێستاش خوێندکاران بەمەبەستی پێدانی ئەو دەرماڵانەیان کە بە بڕی جیاواز دەبەخشرایە خوێندکارانی ناوخۆ و دەرەوەی شارەکان کە لە پەیمانگا و زانکۆکانی هەرێم دەوامیان دەکرد، زۆرێک لە خوێندکارانی پەیمانگاکان و زانکۆکان لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان رۆژانە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن و هەندێک جار شەقامە سەرەکییەکانی شارەکان دەگرن و بەڕووی هاتوچۆدا دایدەخەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın