Heman Hussein Yaseen
30 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2026
ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی میریی لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و پڕۆسەکە دەستی پێکردووە.
لە گۆڕانکارییە نوێیەکەدا، پیتی ئینگلیزیی بە کورتکراوەیی ناوی دامودەزگاکانی حکوومەت لەسەر تابلۆکاندا نووسراوە بەم شێوەیەی خوارەوە
بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پیتی PR، بۆ ئەنجوومەنی وەزیران CM، بۆ پەرلەمان PA، بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی JU بەکارهاتووە
هەروەها بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ناوخۆ (بە پیتی P ) دەستپێدەکات ئەمە ئەو بەشەیە کە زۆرترین وردەکاریی تێدایە بۆ جیاکردنەوەی ھێزەکان لەسەر شەقام، بە جۆرێک بۆ هەریەک لە:
پۆلیسی هاتوچۆ ( TP -Police Traffic)
پۆلیسی بەرگری شارستانی (PD -Police Defense)
پۆلیسی گومرگ (Police Customs- PC )
پۆلیسی پاسەوانی سنوور (Police Border - PB )
پۆلیسی پاراستنی وزە و نەوت (Police Energy- PE)
هەروەها لە دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەکاندا، بۆ سوپا و هێزە وشکاییەکان (AR-Army)
وەزارەتی بەرگری / پێشمەرگە ( MD- Ministry of Defense)
دەزگای دژە تیرۆر (CT- Counter Terrorism)
دەزگای ھەواڵگری و ئاسایش (Intelligence / Internal Security- IN )
حەشدی شەعبی (Popular Mobilization- PM)
هاوکات بۆ وەزارەتە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان زۆربەیان دەستپێک بە پیتی ( Ministry - M) دەستپێدەکەن و لەم چوارچێوەیەشدا بۆ
ئۆتۆمبێلە ئیدارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ (Ministry of Interior- MI)
وەزارەتی دارایی (Ministry of Finance - MF )
وەزارەتی تەندروستی (Ministry of Health-MH )
وەزارەتی پەروەردە (Ministry of Education- ME )
وەزارەتی خوێندنی باڵا (Higher Education-HE )
وەزارەتی داد (Ministry of Justice-MJ )
وەزارەتی گواستنەوە (Ministry of Transport-MT )
وەزارەتی نەوت / سامانە سرووشتییەکان (Ministry of Oil-MO )
وەزارەتی پلاندانان (Ministry of Planning-MP )
وەزارەتی کشتوکاڵ (Ministry of Agriculture-MA )
وەزارەتی شارەوانی (Ministry of Municipalities-MM )
وەزارەتی ڕۆشنبیری (Ministry of Culture- MC)
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (Ministry of Labor- ML)
وەزارەتی دەرەوە (Foreign Affairs-FA)
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو (Water Resources- WR )
وەزارەتی پەیوەندییەکان / گەیاندن (Telecommunications-TC )
هەروەها دەستە سەربەخۆکان و ئەوانی تر (Commissions & Boards) کە بریتیین لە:
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان (Electoral Commission- EC )
دەستەی دەستپاکی (Integrity Commission- IC )
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ (Human Rights- HR)
ئەمینداریەتی بەغدا / پارێزگاکان (Mayoralty of Baghdad-MB)
دەستەی ژینگە (Environment- EN )