بەفر و باران دهۆک دادەپۆشن؛ دێرەلوک و شێلادزێ لە پێشەنگی بارانباریندان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دهۆک، ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە بڵاوکردەوە، کە تێیدا ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەیان تۆمار کردووە.
Dahuk
دهۆک-AA
بەپێی ئامارەکان، ناحیەی دێرەلوک بە تۆمارکردنی ٦٣ ملم باران، لە پلەی یەکەمی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک دێت، بە دوای ئەویشدا ناحیەی شێلادزێ بە ٥٦ ملم و ناوچەی ئامێدی بە ٤٥ ملم بارانبارین دێن.
لە سەنتەری شاری دهۆک ١١.٩ ملم باران باریوە، لە کاتێکدا قەزای زاخۆ ٢٤.١ ملم و قەزای ئامێدی ٤٥ ملمی تێدا تۆمارکراوە. هەروەها لە سنووری قەزای ئاکرێ ١٠.٤ ملم و لە سێمێل ١٣.٢ ملم باران باریوە.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوشانی باران، لە چەند ناوچەیەک بەفریش باریوە، کە زۆرترینیان لە کانی ماسی بووە بە ١٠ سم بەفر، و لە هەریەکە لە بامەڕنی و سەرسەنكیش ٤ سم بەفر تۆمارکراوە.
ئەم شەپۆلە بارانبارینە هیوایەکی گەورەی لای جوتیارانی ناوچەکە دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی و بووژانەوەی کانی و ڕووبارەکان هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دهۆک پێشبینی كردووه، ئهمرۆ رۆژی ههینی، کەشوهەوا شاری دهۆك، ناجێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان. ئەمەش دەبێتە ئەگەرێ پەیدابوونی سەرمایەکی توند لە زۆربەی شار و گوندە شاخاوییەکان، بەتایبەت لە بەیانییانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
