Zana Natık Kerem
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3،5 پلە بەپێوەری رێختەر، باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوای هەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوە داوە کە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی كەشناسی رایگەیاندووە كە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3،5 پلە بەپێوەری رێختەر لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دانیشتوانی باكووری رۆژهەڵاتی مووسڵ هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە نەدراوە، لەوەی ئایە بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددەی لێكەوتووەتەوە یان نا.