Haydar Karaalp
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
به‌غدا – AA
شێوه‌كارێكی به‌غدا وێنه‌ی گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كان به شریتی كاسێته كۆنه‌كان ده‌كێشێت.
عه‌بدول عه‌لا فه‌یسه‌ڵ كه ده‌رچووی کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی بەغدایه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به ته‌كنیكێكی جیاواز وێنه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژانه له‌سه‌ر شریتی كاسێت ده‌كێشێت كه حه‌ز له ده‌نگیان ده‌كات.

ئه‌و شێوه‌كاره ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی ئه‌و شێوه هونه‌ریه‌ی به وێنه‌كێشانی گۆرانیبێژ، بۆب مارلی دهستێپێكردووه.
فه‌یسه‌ڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به زه‌حمه‌ت كاسێتی كۆنی ده‌ست ده‌كه‌وێت و گوتی: "به‌شێك له كاسێته‌كان له كۆنه‌فرۆشان ده‌كڕم و به‌شێكیشیان له لایه‌ن هاوڕێیەكانمهوه پێشكه‌شم ده‌كرێن".
عه‌بدول عه‌لا فه‌یسه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زۆر حهزبە ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی ئیبراهیم تاتڵیسه‌س-ه دەکات و ئه‌و وێنه‌ی ئیبراهیم-یش كه كێشاویه‌تی یه‌كێكه له وێنه هه‌ره جوانه‌كانی.

ناوبراو كه ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی كردۆته پێشانگای شێوه‌كاری، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه به تێكڕایی به ١٠ رۆژ وێنه‌یه‌ك ده‌كێشێت و بژێوی ژیانیشی له‌و رێگایه‌وه دابین ده‌كات و گوتی: "وێنه‌ی ئوم كلسوم-م، به هه‌زار و ٢٠٠ دۆلار فرۆشت".