Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانهى وێست هام یونایتدی ئینگلیزى به شێوهیهكى فهرمى راهێنەرەکەی سلاڤین بیلیچ-ى كرواتى له پۆستهكهى دوورخستهوه.
بلیچ کە لە سالێ ٢٠١٥ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی وێست هام یونایتدی گرتووەتە ئەستۆ دوای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوول، دەستەی کارگێری یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەیان دا.
وێست هام یونایتد لە کۆی ١١ یاری لەم وەرزەدا تەنها نۆ خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی ١٧یەمی ریزبەندی خولەکە دایە.
بە گوێڕەی هەواڵی میدیاکانی ئینگڵتەرا، وێست هام یونایتد بە گرێبەستێکی شەش مانگی شوێنی بیلیچ بە دەیڤد مۆیس پڕ دەکاتەوە.