Sangar Hamad Azeez
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
هەریەک لە ژنە تێنسزانانی ئەمریکی، سێرینا ویلیامس و و ژنە تێنسزانی یابانی، نایۆمی ئۆساکا خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی دوایین پاڵەوانییەتی گراند سلامی ئەم وەرزە 'پاڵەوانییەتی ئەمریکای کراوە' بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی کچان.
ویلیامس لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی رووبەرووی ژنە تێنسزانی لیتوانی ئاناستیاشیا سیڤاستۆڤا بووەوە.
یارییەکەش بە سودی ویلیامسی تەمەن ٣٦ ساڵان بە کۆتا هات بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش ٦-٣ ، ٦-٠ بوو.
لە لایەکی دیکەوە ژنە تێنسزانی یابانی، نایۆمی ئۆساکا بە بردنەوەی لە مادیسۆن کەیس-ی ئەمریکی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر کە ئەنجامی کۆمەڵەکان ٦-٢ ، ٦-٤ بوو خۆی گەیاندە هەمان قۆناغ.