Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
یاریزانی هێلی بەرگری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، جیرارد پیکی وادەی وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ئاشکرا کرد.
یاریزانی هێلی بەرگری یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، جێرارد پیکی ئاشکرای کرد کە دوای کۆتاییهاتنی جامی جیهانی ٢٠١٨ لە رووسیا بە جارێک واز لە كێبڕكێ نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت.
پیکی یەکێکە لەو یاریزانانەی کە بەردەوام ئاستێکی باش و جێگری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پێشکەشکردووە و لە هەمان کاتیشدا یەکێک بووە لەو یاریزانانەی کە هەمیشە کێشەی بۆ هاندەرانی ئیسپانیا ناوەتەوە بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتانەی لەماوەی رابردوودا ئەنجامی دان و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی هاندەرانی هەڵبژاردەکە فیکە لە دژی ئەو یاریزانە لێ بدەن.