Erbil Başay,Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
به‌رلین - AA
له هه‌فته‌ی 11یه‌می بوندسلیگادا، یانه‌ی بایەرن میونخی پێشه‌نگ 3 به 1 له بوروسیا دۆرتمۆندی برده‌وه.
یارییه‌كه به ئاماده‌بوونی 81 هه‌زار و 360 هانده‌ر له یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك به‌ڕێوه‌چوو و له خوله‌كی 17یه‌مدا ئاریان رۆبن گۆڵی یه‌كه‌می بۆ بایەرن تۆمار كرد.
له خوله‌كی 37دا رۆبێرت لیواندۆڤسكی تۆڕی دۆرتمۆندی هه‌ژانده‌وه و بایەرن به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌وت و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌میشدا بایەرن باڵاده‌ستیی خۆی پاراست و لە خوله‌كی 67دا له رێگه‌ی ده‌یڤد ئالاباوه گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد.
بوروسیا دۆتمۆندیش له هێرشێكدا له خوله‌كی 88دا له رێگه‌ی مارك بارتراوه گۆڵێكی تۆمار كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه.
به‌م جۆره بایەرن چواره‌م بردنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی تۆمار كرد و به 26 خاڵه‌وه له پێشه‌نگیدا مایه‌وه. بوروسیا دۆرتمۆندیش به 20 خاڵ له پله‌ی سێیەمدایه.