Abdulhameed Husseın Karam
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
یەکگرتوو رەتیکردەوە بەشداریی لە شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەەوەی پێنجقۆڵی بکات.
گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، خەلیل ئیبراھیم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستیکردەوە کە یەکگرتوو لەگەڵ شاندەکەی ھەرێم بەشداریی ناکات بۆ چوونە بەغدا.
خەلیل ئیبراهیم راشیگەیاند "دوێنی بە شێوەیەکی فەرمی داوا لە ئێمە کرا کە ئێمە بەشداریی لەو شاندە بکەین کە دەچێتە بەغدا بەڵام یەکگرتوو رەتیکردەوە".
لە میانی قسەکانیدا گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، خەلیل ئیبراھیم گوتیشی: "ئێمە بەشداری لە کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی حزبەکانیش ناکەین".