هەولێر
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ستی ئاژانسی ئانادۆڵو که‌وتووه، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی ئاشکرایده‌کات که هه‌موو ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌وه له‌باره‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دراون گوزارشت له هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو ناکات.
لەراگەیاندراوەکەیدا مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان "هەموولایەك ئاگادار دەكاتەوە کە هەر لێداونێك لەلایەن پەرلەمانتار و ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە درا بێت، سەبارەت بە پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رای شەخسی خۆیانە و گوزارشت لە هەڵوێست و بڕیاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ناكات چونكە هێشتا ئەو پرسە لە ناوەندی بڕیاركە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە تاووتوێ نەكراوە و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە".
لەکۆتایی دا مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی راگەیاندووە کە پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم پرسێكی دەستوورییە و لە چوارچێوەی پرسی دەستوور گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت كە پێویستی بە سازانی نیشتمانی هەیە و لە پەرلەماندا ئەنجام دەدرێت.