Abdullah Shukur
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی وشکایی، فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی دەریاوانی و فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی وڵاتەکەی کرد.
یڵدرم پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی وشکایی، جەنەڕاڵ ساڵح زەکی چۆلاک و فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی دەریاوانی، جەنەڕاڵ بولەند بۆستانجیئۆغڵو و فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی، جەنەڕاڵ عابیدین ئوناڵ کرد.
جێگەی باسە ئەو فەرماندە سەربازیانە، بەم زووانە کۆتایی بە ئەرکەکانیان دێت و خانەنیش دەکرێن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران دەستکەوتوون، ئەو فەرماندە سەربازییانە بەمەبەستی ماڵئاوایی کردن سەردانی بیناڵی یڵدرم-یان کردووە.