پاریس
لە دانوستانەكاندا، وەزیری بەرپرس لە كاروباری یەكێتیی ئەورووپا ھارلێم دێسیر كە بە ناوی حكوومەتەوە گوتەیەكی پێشكەش كرد، لە دژی پێشنیازەكە نەبوو بەڵام لەبارەی كاتەكەی ناساندنی فەڵەستین وەك دەوڵەت لە لایەن حكوومەتەكەیەوە ئاشكرا نەكرد.
دێسیر جەختی لەوە كردەوە كە فەڕەنسا لایەنگری سیستمی دوو دەوڵەتییە و ئامادەیی وڵاتەکەی خۆی دەربڕی سەبارەت بە پشتگیری پێویست لە دەستپێكردنی دانوستانەكاندا بۆ ھەردوولا.
ھەوڵەكانی ناساندنی فەڵەستین وەك دەوڵەت ئەم دواییە لە ئەورووپا زیاد بووە. سوید لە مانگی تشرینی یەكەم بڕیاری ناساندنی فەڵەستینی وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ دا. دواتریش ھەردوو پەرلەمانی ئیرلەندا و بەریتانیا بڕیارێكی پەیوەندیداریان لەوبارەیەوە دەرکرد.
پەرلەمانی ئیسپانیاش بڕیاری پێشنیاز كردنی ئەو بابەتەی بۆ حكوومەت دابوو. ھەروەھا پارتی كرێكارانی ھۆڵەندا كە ھاوبەشە لە دەستەڵاتی ئەو وڵاتە، داوای كردبوو پەرلەمان تاوتوێ لەسەر ئەو بابەتە بكات.
تا ئێستا 153 لە 193 وڵات، فەڵەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ دەناسن.