دیاربەكر
لە یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، پارتی دەعوای حوڕ ( ھودا پار ) ناوی كاندیدەكانی بۆ سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر و شەڕناخ ئاشكرا كرد.
سەرۆكی هودا پار زەكەریا یاپیجیئۆغڵو لە هۆڵی وەرزشی سەیران تەپە كە كۆبوونەوەی ناساندنی كاندیدانی تیادا ئەنجامدرا گووتی:" هەڵبژاردنی شارەوانی لە ٣٠ ئاداری ٢٠١٤ هەڵبژارنێك نییە بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی شارەوانی، بەڵكو هەڵبژاردنێكە چارەنووسی میللەتی موسڵمان دیاری دەكات."
یاپیجیئۆغڵو رایگەیاند ئەوان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی سادە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناكەن. لەمبارەیەوە گوتی: " لە رێگەی هەوڵ و كاری چڕوپڕ ئەنجامێكی باش بەدەستەوە دەهێنین، كاریگەری ئەمەش لەهەموو جوگرافیای ئیسلام نیشان دەدەین. چارەسەركردنی كێشەی كورد بەبێ ئیسلام مومكین نییە. خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ دراوسێكانمان ئیسلامە. هەروەها بۆ چارەسەری كێشەی كوردیش زەمینەی چارەسەرییە. كوردی موسڵمان بۆ ئەمە ئامادەیە."
ئایدن محەمەد حوسێن كاندیدی هودا پار بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی دیاربەر گوتی: " دەخوازین شارەوانیەك دروست بكەین دووربێ لە حزبایەتی، بەرتیل و خەراج و بە فیڕۆدانی پارەی گشتی."
لەو مەڕاسمەدا راگەیەنرا كە خالید تاتار كاندیدی هودا پارە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی شەڕنەخ.