ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، وردەکاریی کۆنگرەکەی خستەڕوو.
لەکۆنگۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ھەریەکە لە (سەعدی ئەحمەد پیرە، رۆناھی سەرحەد، کەمال کەرکوکی) لەبارەی وردەکارییەکان قسەیانکرد.
راگەیەنرا کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە رۆژانی ١٥ تا ١٧ی ئەیلولی داھاتوو لەشاری ھەولێر سازدەکرێ، بریارە ٩٠٠ کەس بەشداری تێدا بکات ٦٠٠ کەسیان ئەندامن و ٣٠٠ کەسی دیکە میوانانی ناوخۆی و دەرەوە دەبن.
لەبارەی پرسی سەرۆکایەتییکردنی کۆنگرەکە، ئاشکرابوو جارێ دیارینەکراوە کێ دەبێتە سەرۆکی، بەڵکو لەنێو کۆنگرە دەست نیشان دەکرێ کی سەرۆکایەتی دەکات.
بەپێی راگەیەندراوی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ٤٥%ی بۆ پارتە سیاسییە بەشداربووەکان ٣٥%ی بۆ ریکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، ١٠%ی بۆ رێکخراوە بیانییەکان، ١٠% بۆ گەنجان.
کەمال کەرکوکی ئەندامی کۆمیتەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جەختیکردەوە کۆنگرە لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەبرێ و ئەندامانی ھەمیشەیی دیاری کراون ٢١ کەسن و بڕیارە ٤٠% بەشدارانی ژن بن.
.
لەبارە "کورسیی فەخر" بۆ ھەر یەکە لە (تاڵەبانی و ئۆجەلان) کە لەکۆنگرە بەشدار نابن، کەرکوکی گوتی "سەرۆک بارزانی بە نوێنەرایەتیی ھەردوو بەڕێز جەنابی ئۆجەلان و مام جەلال وتار پیشکەش دەکات".
لەبارەت ھەر بڕیارو راسپاردەیەک، کە پەیامنیری ئانادۆڵو پرسی، کەمال کەرکوکی گوتی "راسپاردەکان لە کۆنگرەدا قسەی لەسەر دەکرێ".
رۆناھی سەرحەد بە ئانادۆڵوی گوت " ھەموو پارچەکانی کوردستان ئێستا داوای دەوڵەتی سەربەخۆ ناکەن بەڵکو لەباکوور (خۆبەرێوەبردن) و ھەروەھا باشووری کوردستان فیدراڵیەت پێڕەو کراوە".