وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا تانەر یڵدز، لە بارەی هەڕەشەی وەزیری نەوتی عێراق کە رایگەیاندبوو لە دژی هەرێمی کوردستان و تورکیا سکاڵا تۆمار دەکا گوتی: "حەفتەی ھەواڵی جۆر بە جۆر بڵاودە بێتەوە، بۆ نموونە حەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق رایگەیاند پێشبینی دەکرێ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی تورکیا بکەن. ئەم حەفتەیەش ھەواڵێکی جیاواز، ئێمە پێشتر گوتمان ئەگەر لەگواستنەوەی نەوت، حکومەتی تورکیا دۆلارێک قازانج بکا ئەوا حکومەتی عێراق سەد دۆلاری دەست دەکەوێ."