رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەشداری لە رێوڕەسمی "چیرۆکی ١٠٠ ساڵەی ئیمام و خەتیب" کرد کە لە شاری ئیستەنبوڵ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئامادەیی ئیمام و خەتیب سازکرابوو کرد و لەبارەی رەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی قسەیکرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئێمە لەسەر پێی خۆمان رادەوەستین و ناچەمێینەوە. ئێمە بە زۆرداریی نەھاتووین و رێگای خۆشمان بەو شێوەیە دەگرینەبەر. ساڵی ١٩٥١ خوالێخۆشبوو عەدنان مەندەرێس کەسایەتی دیموکراتیخواز، جارێکی دیکە قوتابخانەی ئیمام و خەتیبی کردەوە، میللەتەکەی لە قوتابخانە بەیەکتر گەیاند. لە خوا دەپاڕێمەوە ھەموو ئەو کەسانە سەربەرز بکا کە لەو قوتابخانەیە رەنجیان کێشاوە."