مەقادیشۆ
بۆمبەکان لەچێشتخانەیەکدا بەجیا تەقێنراونەتەوە کاتێ بەشی زۆری کارمەندانی کۆشکی کۆماریی لەوێ خەریکی نانخواردن بوون.
بەگوێرەی قسەی کاربەدەستانی نەخۆشخانەی مەقادیشۆ، بیست کەس کوژراون و چەندینی دیکە برینداربوون.
حکومەتی سۆماڵ ھیچ لێدوانێکی لەبارەی ھێرشەکانەوە نەداوە، ھەروەک ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.