وان
لەفێستیڤاڵەکەدا ٢٥ فلیم نیشاندران و دڵی تەماشاکەرانی خۆشکرد.
ئۆگوز ئۆکتای سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ بۆ AA گوتی" بەنیەتی ئاشتی و تەبایی ویستمان بەشداری بکەین لەپرۆسەی ئاشتی لەوڵاتدا، ئەو فلیمانەی نیشاندران ھەموویان لەبارەی ئاشتییەوەبوون، چونکە ھەلومەرجی ئاشتی لەناوچەکە پەرەیسەندووە بۆیە ئەم جۆرە فێستیڤاڵە گرنگی تایبەتی ھەیە" .
یەکەمین فێستیڤاڵ ساڵی پار سازکرا بۆ ھاودڵی لەگەڵ خەڵکی زیانباری دەستی بوومەلەرزە لەوان، فێستیڤاڵی ئەمساڵیش پەیوەست بوو بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی لەناوچەکەدا.