به‌غدا
له‌ناوچه‌ی غه‌زالیه‌ی خۆرئاوای به‌غدا که‌مپێک له خێوه‌ت که توانای لەخۆگرتنی 250 خێزانی هه‌یه بۆ ئاواره‌کانی ئه‌نبار کرایه‌وه.
له‌کاتی کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌کانی رێکخراوی تێرۆریستی داعشه‌وه بۆ سه‌ر شاری رومادی هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ به‌غدا هێناوه، وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق، ده‌رباز محه‌مه‌د و لێپرسراوی کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق برونۆ گه‌دۆ و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی دیکه‌ی کارگێری به‌شدارییان کرد.
وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ران له‌کاتی کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه‌دا که به‌هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه درووستکراوه، گوته‌یه‌کی پیشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند: "به‌هۆی هێرشه تێرۆریستییه‌کانه‌وه نزیکه‌ی 3 ملیۆن که‌س واته 600 هه‌زار خێزان ناچاربوون ماڵ و حاڵیان بهجێبهێڵن و روو له ناوچه ئارامه‌کان بکه‌ن. تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی بۆ ناوچه رزگارکراوه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گه‌ڕاونه‌ته‌وه 30 هه‌زار خێزانی تێنه‌په‌ڕاندووه. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانیان بۆ فه‌راهه‌م بکرێت پێویسته حکوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌ته‌کان هاوکاریی جدییان بکه‌ن''.
ده‌رباز محه‌مه‌د باسی له‌وه‌کرد دیاله که یه‌کێکه له‌و پارێزگایانه‌ی له‌داعش پاککراوه‌ته‌وه 10 هه‌زار خێزانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گوتی: "به‌مه‌بستی خێراکردنی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وانه، پێویسته حکوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌و ناوچانه بخاته گه‌ڕ. به‌تایبه‌ت پێویسته هاوکاری دانیشتوانی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا بکرێت".
لێپرسراوی کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق برونۆ گه‌دۆ لای خۆیه‌وه باسی له‌وه‌کرد له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا قه‌یرانێکی جدی ئاواره بوونی هه‌یه و گوتی: "له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا 250 هه‌زار ئاواره‌ی سووری و نزیکه‌ی 3 ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی له ناوچه جیاجیاکان بوونیان هه‌یه. زۆرینه‌ی ئه‌م ئاوارانه له کوردستانن. له ناوچه‌که به گشتی 34 که‌مپ بوونی هه‌یه".
گه‌دۆ باسی له‌وه‌کرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌مپه‌کان ژماره‌یان که‌مه و ئاواره‌کان ناکات، ئاواره‌کان ناچارن له مزگه‌وت، خوێندنگه و پڕۆژه‌کاندا بمێننه‌وه و گوتی: "له‌به‌ر زیادبوونی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ و نه‌بوونی ژێرخانێکی ئه‌وتۆ له ناوچه‌که، مرۆڤه‌کان ناچارن له‌و جۆره شوێنانه بمێننه‌وه. به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئاواره‌کانه‌وه، نه‌توانراوه ژماره‌ی که‌مپی پێویست بکرێته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه‌ش هاوکارییه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌و شوێنانه‌ی ئاواره‌کانی لێ نیشته‌جێن".