ئورفا
چاوەڕوانی پەنابەرانی ناوچەی سەرێ کانی سەر بە شاری حەسەکە بە ھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە سنووری تورکیا بەردەوامە.
لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ھێزەکانی کوردی و رێکخراوی تیرۆرستی داعش، لە شارۆچکەی سەرێ کانی و گرێ سپی، گرووپێک لە خەڵکی ناوچەکە روویان لە سنووری تورکیا کرد.
ھاوکات ھێزەکانی تەناھی تورکیا رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە سنوور گرتووەتەبەر، لە پاڵ ئەمەش رێگە بە ھاتنی ئەم پەنابەرانە نادرێ.
لە لایەکی دیکە فڕینی چاودێری فرۆکەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
جێگەی باسە دوێنێ تورکیا رێگەی بە ٥٠٠ پەنابەر نەدا بە ھۆی شەڕ و پێکدادانی ناوچەکە روویان لە سنووری تورکیا کردبوو.