تاران
پوتین لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەی لەگەڵ روحانی ئاماژەی بەدەرفەتێکی گرنگ داوە بۆ چارەسەرکردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.
روحانیش لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا سوپاسی روسیای کرد لەبارەی ئەو پشتگیریەی لە کۆنگرەی جنێڤ لە پرسی بەرنامە ئەتۆمیەکەیدا لە ئێرانی کردوە.
روحانی گوتی "چەندین جار دووپاتمان کردوەتەوە کە لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا، بەسەرکەوتوویی لەرێگای ئاشتیەوە ھەوڵمان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی ئەتۆمی داوە."
گوتیشی: "دواھەمین دیدارەکان بەرەوپێشچوونیان باشی بەخۆوە بینیوە، بەڵام دەمەوێت بەھەموو لایەک بڵێم کە دەبێت بیر لەوە بکەنەوە داواکاریی زۆر دەبێتە ھۆی خۆدزینەوە لە رێگای چارەسەر، پێویستە لایەنەکان کارێکی وا نەکەن کاریگەریی نەرێنی لەسەر رێکەوتنەکان دروست بکات."
دیدارەکان بوونەتە ھۆی نزیکبوونەوەی لە رێکەوتنەکان
پوتین لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا باسی لەوە کردووە لە دواین کۆبوونەوەکاندا لە رێکەوتن کردووە لە لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران نزیک کەوتونەتەوە و گوتی: "لەگەڵ ئەوەی ئێران ئامادەکاری بۆ کاری ھاوبەش دەکات، بەڵام بەداخەوە وەک ئەوەی دەزانرێت چەند کێشەیەک رووی داوە، ھەروەھا رێککەوتنەکەش دواخراوە، روسیا بەئیرادەیەکی بەھێزەوە بەردەوام بۆ گەشتن بەرێککەوتن لەنێوان لایەنەکاندا کاردەکات."
پوتین گوتیشی: "دەرفەتێکی راستەقینە ھاتووەتە پێش بۆ کۆتایھێنان بەمەسەلەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران."
پوتین و روحانی لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفونیەکەیاندا باسیان لە گۆڕانکاریەکانی قەیرانی سوریا کرد و ھەردوولا ھاوھەڵوێست بوون لەسەر چارەسەرکردنی مەسەلەکە دوور لە رێگای چەک و توندوتیژی.
روحانی سەبارەت بەبەشداریکردنیان لە کۆنگرەی جنێڤ ٢ گوتی: "بەبێ ھیچ رێگریەک دەتوانین بەشداری لە کۆنگرەی جنێڤ ٢ بکەین."
سەرۆکی روسیا ئاماژەی بە گرنگیی بەشداریی ئێران لە کۆنگرەی جنێڤ ٢ کرد.