ئەنقەرە
ئەمڕۆ ھەینی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بە رێگای تەلەفونەوە پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشیار زێبارییەوە کرد.
بە پێ سەرچاوە دیپلۆماتییەکان، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا داودئۆغڵو و زێباری باسیان لە پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا و پەرەپێدانی ھاوکاریی وزەیی نێوانیان کردووە.
ھەر لەو پەیوەندییەدا ئاماژە بەوە کراوە بۆ گفتوگۆ کردن و جێبەجێکردنی ئەو ھەنگاوانەی لە کاتی سەردانی داودئۆغڵو بۆ بەغدا باسیان لێوە کرابوو، ئەمڕۆ وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراق دەکا و لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی و بەرپرسانی دیکە کۆ دەبێتەوە.