واشنتۆن
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی گەل-جەھەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی جەھەپە، رۆژی شەممە٣٠ی تشرینی دووەم بۆ یەکەمجار سەردانی ئەمریکای کرد.
لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانە، کڵچدار ئۆغڵولە لایەن باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن نامێق تان و چەندین بەرپرسی دیکە پێشوازی لێکراو لەگەڵ شاندنی ھاوڕێی بەشدارییان لەو ئێوارەخوانە کرد لە
لایەن باڵیۆزخانەی تورکیاوە رێکخرابوو.
کڵچدارئۆغڵو بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دیدار و کۆبوونەوەکانی بکا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا، ھەروەھا سەردانی ھەر یەکە لە سەندیکاو رێکخراوە تورکی و ئەمریکییەکان و رێکخراوی پیاوانی زانستی ئەمریکا دەکا
دواتر لەگەڵ پیشەساز و خاوەنکارە تورکەکانی ئەمریکایشدا کۆ دەبێتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کەمال کڵچدارئۆغڵو بەشداریی لە میوانداریی نوێنەرایەتی واشنتۆنی پارتەکەی دەکا.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیداسەرۆکی جەھەپە لەگەڵ بەرپرسی کاروباری یەکێتیی ئەوروپای کۆشکی سپی کۆ دەبێتەوە و دواتر سەردانی ناوەندی لێکۆڵینەوە برۆکینگس و زانکۆی ھۆپکینس دەکا.